بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه شاندی ئیمراڵی له توركیاوه سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن.
لەمبارەیەوە رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركی به پشتبه‌ستن به راگه‌یه‌ندراوێكى پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (ده‌م پارتى) سه‌ردانى ئه‌م شانده‌ى راگه‌یاندووه و ده‌شڵێت مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه ده‌بێت لەگەڵ بەرپرس و کاربەدەستانی هەرێمەکە.
هاوكات شاندی ئیمراڵیی كه له پەروین بوڵدان و سرری سورەیا ئۆندەر پێكهاتووه تاوه‌كو ئێستا دووجار سه‌ردانى دوورگه‌ى ئیمڕالیان كردووه و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوه.