بۆ پاڵپشتی لە مانگرتووان، داوا لە دوکانداران و کاسبکارانی سلێمانی دەکرێت، ئەمرۆ سێ شەممە بۆ ماوەی کاتژمێرێك دوکانەکانیان دابخەن.
بەپێی زانیاریەكانی كوردیو تیمێكی بیست كەسی سەردانی ناوبازاری سلێمانیان كردووەو داوایان لە لە دوکانداران و کاسبکاران کردووە كە ئەمرۆ سێ شەممە لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 12 دوکانەکانیان دابخەن
هەر بەپێی زانیاریەكان ئەو چالاکییە بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی فەرمانبەر و مامۆستایانی مانگرتوو ئەنجام دەدرێت و کاسبکارانیش پێشوازیان لەو بانگەوازە کردووە.
جێی باسە دوو هەفتەیە 13 مامۆستا و فەرمانبەر لەبەردەم ئۆفیسی رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان لە سلێمانی خێمەیان هەڵداوە و مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە.