محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پراگی پایته‌ختی چیك و بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆبكرێن.
ئەمرۆ پینج شەممە بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له مه‌راسیمی پێشوازیكردن له محه‌مه‌د شیاع سودانی سرودی نیشتمانی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و كۆماری چیك لێدرا به ئاماده‌بونی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و پاشانیش هه‌ردوولا وێنه‌ی یادگاریان تۆماركرد.
هەروەها، له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا سودانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك گفتوگۆ ده‌كات و پاشانیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری چیك كۆده‌بێته‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له كۆمه‌ڵێك بواردا، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی چیك و كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له كۆماری چیك ئه‌نجامده‌دات.