x

X
14/02/2025 - 13:27
ئەمڕۆ كۆنفرانسی میونشن دەست پێدەكات

 

 

ئەمڕۆ (61) ەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە هۆتێل بایریشەر هۆف لە شاری میونشن بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی بەرنامەی سەرەكی كۆنفرانسەكە ئەمڕۆ بە گرنگیدان بە تەحەددیاتی ئەمنی جیهانی وەك حوكمڕانی جیهانی، خۆڕاگری دیموكراسی و ئاسایشی كەشوهەوا دەست پێدەكات.

هەروەها سبەی، گفتوگۆ لەسەر دۆخی نێودەوڵەتی و هەروەها ململانێ و قەیرانە ناوچەییەكان دەكرێت و ڕۆژی یەكشەممە كۆنفرانسەكە بە گفتوگۆكردن لەسەر ڕۆڵی ئەوروپا لە جیهاندا كۆتایی دێت.

هاوكات، لە سێیەم و كۆتا ڕۆژی كۆنفرانسەكەدا، (جێنس ستۆڵتنبێرگ) شوێنی (كریستۆف هیوسگن) وەك سەرۆكی نوێی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن دەگرێتەوە.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە