x

X
15/02/2025 - 08:54
ڕوسیا: لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە گفتوگۆداین بۆ مانەوەی هێزەكانمان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پابەندن بە پەرەپێدانی بەردەوام و چالاکانەی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانیان لەگەڵ سوریا، هەروەها لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا گفتوگۆدان بۆ مانەوەی هێزەكانیان لەو وڵاتە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پابەندن بە پەرەپێدانی بەردەوام و چالاکانەی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانیان لەگەڵ سوریا لەهەمو بوارە جیاجیاکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنی سوریا بە ئامانجی دەستنیشانکردنی دەرفەتەکان و بوارەکانی هاوکاری دولایەنە لە قۆناغی ئێستادا. هەروەها لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە گفتوگۆداین بۆ مانەوەی هێزەكانمان لەو وڵاتە".

ئەوە لەكاتێكدایە چوارشەممەی ڕابردو ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا پەیوەندیەكی تەلەفونیان ئەنجامدا و بیروڕایان لەبارەی دۆخی سوریاوە ئاڵوگۆڕ کرد، ئەوەش یەکەمجارە لە دوای دەستبەکاربونی شەرع.

سەرۆک کۆماری ڕوسیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ یەکگرتویی و سەروەری و سەقامگیریی خاکی سوریا دوپاتکردەوەتەوە و ئامادەیی ڕوسیای دەربڕیوە بۆ پێداچونەوە بەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ حکومەتی پێشودا ئەنجامی داوە.

 

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە