لە کوەیت هاوسەرگیریی منداڵان قەدەغەکرا بە پێی ئامارەكان زۆرینەى ئەو هاوسەرگیرییانەى کە لە تەمەنى منداڵیدا ئەنجام دراون کۆتاییان بە جیابوونەوە هاتووە.
ناسر مەسیت وەزیری دادى کوەیت رایگەیاند، لە هەموارى یاساى باری کەسێتیدا تەمەنى هاوسەرگیریی بە 18 ساڵ دیاریکراوە و ئەنجوومەنى وەزیران ئەم پرۆژەیان پەسەندکردووە، ئەم بریارەى حکومەت لە کاتێکداهات کە شێخ مسعەل ئەحمەد میری کوەیت پەرلەمانى وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی عەرەب ئامارەکان باس لەوە دەکەن، تەنها لە ساڵی 2024 دا 1145 منداڵى کچ هاوسەرگیرییان کردووە لەگەڵ 66 کوڕی خوار 18 ساڵ.
وەزیرى داد راگەیاندووە، ئەم بڕیارە یەکێکە لە بنەماکانى جێبەجێکردنى مافەکانى منداڵان بەرگرییکردنە لە مافى ژنان.
ئامارەکانى وڵاتى کوەیت کە لە رێگەى رۆژنامە ناوخۆییەکانەوە بڵاودەبنەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە زۆرینەى ئەو هاوسەرگیرییانەى کە لە تەمەنى منداڵیدا ئەنجام دراون کۆتاییان بە جیابوونەوە هاتووە.
رۆژنامەی عەرەب ئەوەشیخستوەتەڕوو، 30%ـی ئەو کچانەى کە لە خوارى 18 ساڵەوە شوودەکەن کوەیتین و لە پلەى دووەمدا سعودین و پاشان ئێرانیی.