ئەمڕۆ شەممە، وەك بڕیاربوو، لە قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكاندا، سێ دیلی ئیسرائیلی داگیركار لە بەرامبەر 369 فەلەستینیدا ئازادكران.
وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە، لە قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكاندا، لەڕێوڕەسمێكدا، سێ بارمتەی ئیسرائیل لە بەرامبەر 369 فەلەستینیدا ئازادكران و بڕیاریشە بۆ داهاتوو پرۆسەكە بەردەوام بێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەكان، ئەو ٣٦٩ زیندانیەی فەلەستین ژمارەیەكیان زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرابوو، بەشێكشیان لە دوای حەوتی ئۆكتۆبەرەوە دەستگیركرابوون.