x

X
15/02/2025 - 11:52
پەیەدە: ئەگەر بەشداری دیالۆگی سوریا نەكەین پابەندی بریارەكانیشی نابین

ساڵح موسلیم رایگەیاند، ئەگەر بەشداری دیالۆگی سوریا نەكەن، ئەوا پابەندی بڕیارەكانیشی نابن، بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدەش دەڵێت: ئەگەر ئەوانی لێبەدەربكرێت ئەوا كۆنفرانسەكە نە نیشتیمانی دەبێت نە یەكگرتوە.

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پەیەدە رایگەیاند، لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسی نیشتیمانی لە سوریا نوێنەرایەتی یەك رەنگ دەكات و تەنها بۆ دڵخۆشكردنی هەندێك لایەنی دەرەكی پێكهێنراوە و نوێنەرایەتی گەلی سوریا ناكات.

وتیشی: ئۆرگانی سیاسی وەك ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و دامەزراوەكانی خۆبەڕێوەبەری نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هەن، ئەگەر بەشداری دیالۆگی نیشتیمانی سوریا نەكەن، ئەوا پابەندی بڕیارەكانیشی نابن.

هاوكات، فەرهاد شامی بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) بە ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە)ـی راگەیاندوە، هەر كۆنفرانسێكی سوریا كە هێزەكانی (هەسەدە) یان ئیدارەی خۆسەر بەشداری تێدانەكەن، نیشتیمانی و یەكگرتو نابێت و مەبەست لێی دوبارەكردنەوەی ئەو سیاسەتەی پێشوە كە بوەهۆی لەناوچونی سوریا و پارچەپارچەبونی كۆمەڵگە.

دوای پێكهێنانی لیژنەی ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی دیالۆگ لەلایەن ئەحمەد شەرع-ـەوە، حەوت كەسی بۆ ئەندامی لیژنەكە راسپێردراون، جەختیشلەوەكرایەوە، هێچ هێزێكی سیاسی و سەربازی بەشداری لیژنەكە ناكات، بەڵكو چەند كەسێك بەشێوەی تاك بانگهێشت دەكرێن.

تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سوریا دیاری نەكراوە.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە