سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ڕێگە خۆش دەکەن بۆ فرۆشتنی F-35 بە هیندستان، کە پێشتر بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 لە ڕووسیا لە سزاکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا لە ڕێگەی سزاکانەوە (CAATSA) بەخشرابوو.
لە میانی پێشوازی کردن لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی ساز کرد.
ترەمپ باسی لەوە کرد کە هاریکاری بەرگریی لە نێوان هەردوو وڵات زیاد دەکەن و، ڕایگەیاند: "لەمساڵەوە فرۆشی کەرەستەی سەربازیمان بە هیندستان ملیاران دۆلار زیاد دەکات و ڕێگە لەبەردەم دەستەبەرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی F-35 دەکەینەوە".
سەرەڕای ئەوەی هیندستان پێشتر سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی لە ڕووسیا کڕیبوو، بەڵام ئەمریکا لە سزاکانی کاتسا بەخشیبووی.