x

X
15/02/2025 - 13:59
فەرهاد شامی: لیژنەی ئامادەسازیی کۆنگرەی نیشتمانی رەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند: لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی سوریا ناکات و هیچ دیالۆگێک بە پەراوێزخستن سەرکەوتوو نابێت و سورییەکان هەرگیز قبوڵی ناکەن، دەبێت پێداوچوونەوەی پێدا بکرێت.

فەرهاد شامی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند: پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بەپێوەری گەمارۆدان و پەراوێزخستنی پێکهاتە و لایەنەکان بۆچونێکی هەڵەیە بۆ دیمەنی راستەقینەی سوریا و هەڕەشەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی مەركەزی، بەڵام ئەوان نایانەوێت شتی لەو شێوەیە ڕووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوریای ئەمڕۆ پێویستی بە نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانە لە دەسەڵاتدا، بەبێ دەرکردن و پەراوێزخستن، ئەوەش هەنگاوێکی روون و گرنگ دەبێت بۆ یەکێتی و هاوبەشی نیشتمانی لە قۆناغی راگوزەرەدا، بەتایبەت بێبەشیکردنی ئیرادە و بڕیاری نزیکەی پێنج ملیۆن سوری لە ناوچەکانی رۆژئاوادا.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە