x

X
16/02/2025 - 09:07
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 29ی شەعبان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەو قسانەی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكرێن هیچ بنەمایەكی نییە كە پشت بە زانیاریی فەلەكناسی دەبەسترێت و 29ی شەعبان هاوكاتە لەگەڵ 28ی شوبات لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ئەگەر مانگ بینرا و بەپێی بەڵگە شەرعییەكان بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.

وتیشی، “هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ دیوانی وەقفی سونی عێراقدا هەیە و هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستێت كە بینینی مانگە”.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە