دوای ئەوەی دوێنێ شەممە شاندی ئیمراڵی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببنەوە.
سەردانەکەی شاندی ئیمراڵی بۆ هەرێمی كوردستان، دوای دیدارەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دێت، لەپێناو وەرگرتنی بۆچوونی هەموو لایەنەکان سەبارەت بەو گفتوگۆ نوێیانەی لە تورکیا هەیە بۆ چارەسەری دۆزی كورد.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆببێتەوە، دواتر سبەی دووشەممە سەردانی شاری سلێمانی بکات لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی بەهەمان شێوە کۆببنەوە، دواتر بۆچوونی لایەنەكانی دیكە سەبارەت بە دانوستانی ئاشتی بگەیەننە ئۆجەلان.