وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى فه‌رمى، حكومه‌تى عێراق پشت راستیكرده‌وه كه سه‌ردانیكردنى ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا بۆ به‌غدا ده‌بێته هه‌ڵگرى هێمای زۆر.
لایخۆیه‌وه ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا رایگه‌یاندوه: له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بانگهێشتێكى فه‌رمیمان بۆ هاتووه و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌به‌غدا ده‌بێت.
باسم عه‌وادى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه: هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌مان له‌باره‌ى سوریاوه روونه، وگوتى: هیچ مه‌رجێكى عێراقیمان نیه له‌سه‌ر سوریایى نوێ و ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیمه‌شق دا و رێز له ئیراده‌ى گه‌لى سوریا ده‌گرین.
عه‌وادى گوتیشى: سه‌ردانه‌كه‌ى شه‌یبانى بۆ به‌غدا ده‌بێته هۆى كرانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و دیمه‌شق له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى و رێزگرتن و بابه‌تى وه‌ك دۆسیه‌ى ئه‌منى.
فود حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بانگهێشتى فه‌رمیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆمارى سوریایان ناردوه بۆ به‌شداریكردنى ناوبراو له لوتكه‌ى عه‌ره‌بى دا كه بریاره له ئایارى ئه‌مساڵ له‌به‌غداد به‌رێوه‌بچێت.