x

X
16/02/2025 - 13:58
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ لە میانی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب، پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو تاوتوێ دەکات.

ڕۆژنامەی ھائارتز-ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، مارکۆ ڕۆبیۆ لە میانی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب لەگەڵ بنیامین ناتانیاھو کۆدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، تاوتوێ دەکرێن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب'ەوە بەرەو سعوودیە و ئیمارات بەڕێدەکەوێت، بێ ئەوەی سەردانی ڕامەڵڵا بکات و لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس کۆببێتەوە.

دوێنێ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تەل ئەبیب.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە