وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل ڕێگه به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین نادات ئیداره‌ی كه‌رتی غه‌ززه بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "وه‌ك چۆن به‌ڵێنمدا له ڕۆژی دوای شه‌ڕی غه‌ززه، حه‌ماس نامێنێت و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیش نامێنێت، ئێستاش من پابه‌ندم به پلانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ غه‌ززه‌یه‌كی جیاواز".
هاوكات سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كان به سكای نیوز عه‌ره‌بییان ڕاگه‌یاندبو كه حه‌ماس له نامه‌یه‌كدا بۆ ڕێكخراوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی كه‌رتی غه‌ززه به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و لیژنه‌ی حكومه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه.
سه‌رچاوەكان ئەوەشیان خستۆتەروو "حه‌ماس ته‌نها مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه كه كارمه‌ندانی كه‌رتی غه‌ززه دوباره له ناو ئیداره‌ی نوێ دابنرێنه‌وه یان خانه‌نشین بكرێن، له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی موچه‌كانیان بدرێت".
باسیان لەوەش كردووە " قبوڵكردنی حه‌ماس بۆ ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی غه‌ززه به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین دوای فشارێكی گه‌وره‌ی میسر بوه بۆ سه‌ر شاندی بزوتنه‌وه‌كه كه سه‌ردانی قاهیره‌یان كردوه".
ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا ڕایگەیاندوە، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به قۆناغی دوه‌می ئاگربه‌ستی غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان بۆ زیندانیانی فه‌له‌ستینی به‌رده‌وام بن.
قۆناغی دوه‌می دانوستانه‌كان بریتییه له ئازادكردنی هه‌مو ئه‌و زیندانیانه‌ی ئیسرائیل كه ماونه‌ته‌وه و هێشتا له ژیاندان.