x

X
17/02/2025 - 18:16
زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 12 ئاشكرادەكرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی لیژنە بۆ مووچەی مانگی 12 تەنها کات کوشتنبوو.

د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە كوتلەی یەكگرتوو رایگەیاند " گرفتی مووچەی مانگی 12 بە سەرۆکی هەرێم چارەسەر نەکرا ئێستا چۆن لیژنەیەکی لاوەکی دەتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات".

ئاماژەی بەوەش كرد"تا ئێستا هیچ کۆبونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتەش نەکراوە و تەنها بۆ کات کوشتنە".

باسی لەوەش كرد "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ لیژنەی دارایی پێی راگەیاندووین، کە بابەتی مووچەی مانگی 12 لای ئێمە داخراوە و ناردوومانە".

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە