x

X
18/02/2025 - 22:18
شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران و سەرما دەگاتە هەرێمی کوردستان
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" نەخشەی خوارەوە دیمەنی ئێستای دابەشبوونی پاڵەپەستۆ بەرز و نزمیەکانی بەرگەھەوایە لە جیھاندا وەک ئەیبینن ئەو نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریەیی باکور کە دوو رۆژی داھاتوو تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو چاوەروان دەکرێت ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست بگرێتەوە".
 
ئەوەشی خستەرووکە " لە ئێستادا لەسەر نەخشەکە بەشێوەیەکی فراوان لەسەر رۆژئاوای وڵاتی رووسیا و باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپا دیارە و بەگوێرەی کات ھێدی ھێدی بەرەو خوارەوە جوڵە دەکات و رۆژانی داھاتوو دەگاتە ناوچەکانمان".

ئەو کەشناسە پێشبینی کردبوو کە " بەفر و باران لە نیوەرۆی رۆژی پێنجشەمە  ٢٠ی مانگەوە دەستپێدەکات و زۆرترین رێژەی دابارینی بەفر و باران نێوان شەوی پێنجشەمە بۆ بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ئەبێت ".
 
ئاشکراشی کردووە کە  بەردەوامبوونی شەپۆلی بەفر و باران بەشێوەی پچر پچر و رێژەی لاواز بۆ مامناوەند تا ناوەراستی تا ھەفتەی داھاتوو دەخایەنێت و پاشان کۆتای پێدێت.

ئەو کەشناسە دەلێت" ساردترین ماوەی شەپۆلەکە رۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی مانگ ئەبێت پلەکانی گەرما بەرێژەی ٨ تا ١٤ پلە بەجیاوازی ناوچەکان نزمدەبنەوە و لەناوچە شاخاویەکان نزمترین پلەکانی گەرما ١٠ تا ١٨ پلە بۆ ژێر سفر نزمدەبێتەوە لەتەواوی ناوچەکان و سەنتەری شارەکانیش بۆ سفر و چەند پلەیەک ژێر سفر نزمدەبنەوە و ساردترین ماوەی زستانی ئەمساڵ لەناوچەکەدا دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار راشیگەیاند"  لەماوەی ئەو شەپۆلەدا ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر ئەبێت لە ناوچە شاخاویەکان لە ٥٠ سم تا زیاتر لە یەک مەتر ، لەناوچە نزمەکانیش بارانێکی باش ئەبارێت ، لەگەڵ داخڵبوونی تەواوەتی شەپۆلە جەمسەریەکە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێم و عێراق لە رۆژانی ٢٢ بۆ ٢٤ مانگ بەفر بارین سەنتەری شارەکانیش ئەگرێتەوە و لە شاری سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک بەفر ئەبارێت لەگەڵ ئەگەرێکی لاوازیش بۆ شاری کەرکوک و ھەولێر . 

 ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە کە لەجەمسەری باکورەوە روو دەکاتە ناوچەکە بەشێوەی وشکە سەرما کاریگەریەکانی تا باشوری و عێراق وئێران و بلادشام و باکوری سعودیە درێژ ئەبێتەوە بەم شێوەیەک مەودایەکی گەورە و فراوانی وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانیەوە .
گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی