x

X
18/02/2025 - 22:24
بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران درا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە، بڕیاریدا یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەچووە و بڕیاردراوە بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە دەوامی فەرمانبەران لە دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەتدا یەك كاتژمێر كەمبكرێتەوە.

هەر لەراگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە رەسمییەكان سەرپشككران لەوەی كەمكردنەوەی یەك كاتژمێری دەوامكردن، لە سەرەتای دەستپێكی دەوامی رەسمی یاخود كۆتایی دەوام بێت كە بڕیارەكە لە 2ی ئازاری ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگەكە كاری پێدەكرێت.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی