به‌پێی دوو به‌ڵگه‌نامه، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، بڕیاریداوه دوو پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له سه‌نتره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و قه‌زاى سه‌یدسادق جێبه‌جێ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له كۆمپانیاكان كراوه به‌شدارى وه‌رگرتنى پڕۆژه‌كان بكه‌ن.
هه‌ردوو به‌ڵگه‌نامه‌كه له‌لایه‌ن كاوه عه‌لى جێگرى پێشووى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و په‌رله‌مانتارى ئێستاى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ى یه‌كه‌م، پڕۆژەی کۆنکریتی ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە كه بڕى خه‌ملێندراوى بودجه‌كه 869 ملیۆن و 560 هه‌زار دیناره، لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق جێبەجێ دەكرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌ى دووه‌میش، پڕۆژەی کۆنکریتی گەڕەکی بەرکێو لە سه‌یدسادق كه بڕى خه‌ملێندراوى بودجه‌كه 869 ملیۆن و 325 هه‌زار دیناره، لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق جێبەجێ دەكرێت.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ى بۆ كۆمپانیاكان كراوه، رۆژى 12.3.2025 كه‌مكردنه‌وه‌كه بۆ ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و پێویسته هه‌ر كۆمپانیایه‌كى به‌شدار بووش رێژه‌ى 2%ـى پاره‌ى خه‌ملێندراوى پڕۆژه‌كان بده‌ن.