بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 285 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا جێگیرە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی 2ی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: 285 ملیۆن و 860 هەزار و 624 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 271 ملیۆن و 260 هەزار و 624 دۆلاری حەواڵە و تەنها 14 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 149هەزار و 250 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.