بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا جێگیرە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی 2ی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: 272 ملیۆن و 939 هەزار و 389 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 269 ملیۆن و 339 هەزار و 389 دۆلاری حەواڵە و تەنها 4 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 148هەزار و 700 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.