رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان رایده‌گه‌یه‌نێت،" هێرش و په‌لامار، بۆ سەر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی تره بۆ سه‌ر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا."
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 25/2/2025 له بڵاوكراوه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه"شه‌وی رابردوو، پڕ بوو له پێشیلکاریی، هێرش و په‌لامار، بۆ سەر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و چه‌ندین ڕۆژنامەنووس لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له عەربەت له سنووری زۆرنی سه‌وز، كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كان."
ده‌شلێت،"به داخه‌وه بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییەکان دووچاری په‌لاماردان بوونه‌وه، کەلوپەلە رۆژنامه‌وانییه‌کانیان لێسەندن و به‌شێكیان شکاند. له پێشێلكارییه‌كی زه‌قدا بۆ سه‌ر ئازادی تاكه كه‌سی ئەم کارەی هێزە ئەمنیەکان درێژکراوەی ڕێگری و هێرش و پەلامارەکانی پردێ و دێگەڵەیە کە به‌م دواییه لە لایەن هێزە ئەمنیەکان بۆ سه‌ر ڕۆژنامەنووسان ئه‌نجامدران، كه ئه‌مجاره‌یان هیچ پاساوێك هەڵناگرن. "
ئه‌وه‌ش هاتووه،" جێگه‌ی داخه ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدەدەن وه‌ڵامی ئەوپرسیارانە دەداتەوە کە بەرپرسانی هەرێم لە نێو کۆمەڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەمیشە شانازی به‌و ئازادییە دەکەن كه بۆ رۆژنامەنووسان ره‌خساندوویانە، ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی تره بۆ سه‌ر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.. هیوای شیفا بۆ هاوكارانمان له رۆژنامه‌نووسه زامداره‌كان ده‌خوازین.."
رێكخراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه،" رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م پێشێلكارییانه كه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی بێ ئومێدكردووه ئه‌و بێده‌نگییه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له ئاست ئه‌و پێشێڵكارییه گه‌ورانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه به‌رانبه‌ر به هاوكارانمان ئه‌نجام ده‌درێت."