بۆ وه‌رگرتنى رێوشوێنى خۆپارێزى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى پێ و ده‌م كه‌تووشى ئاژه‌ڵانى عێراق بۆته‌وه، ئه‌مرۆ له پێنج پارێزگا قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان راگه‌یاندراوه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌پێنج پارێزگا گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌كراوه وهه‌روه‌ها داخستنی شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پێ و ده‌م.
راشیگه‌یاندوه: كۆمه‌ڵێك ڕێكاری خۆپارێزیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پێ و ده‌م له‌نێو ئاژه‌ڵاندا، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه له‌كه‌مبوونه‌وه وكه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون.
ڕوونیشیكرده‌وه: دیارترینی ئه‌م ڕێكارانه ڕێگریكردنه له‌جوڵه‌ی ئاژه‌ڵه زیندووه‌كان (مه‌ڕ، بزن، مانگا وگامێش) له‌و شوێنه گه‌رمانه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌ستنیشانكراون له‌به‌غدا، بابل، دیاله، نه‌جه‌ف و واست، تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان به‌هه‌مان شێوه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر داخراون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: رێگه‌ی جوڵه‌ی ئاژه‌ڵان داوه له‌نێوان پارێزگا وناوچه دووره‌كان كه‌نه‌خۆشییه‌كه‌ى تێدا بڵاونه‌بووته‌وه و له‌هه‌رێمی كوردستانیش، به‌مه‌رجێك پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت وبڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌رییان پێبدرێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ده‌رچووه.