سه‌رۆكی ڕوسیا، ڕایگه‌یاند: ئاماده‌یه ده‌رفه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌بواری توخمی ده‌گمه‌نی زه‌وی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا بكات، به‌دڵنیاییه‌وه له‌ڕووی ئه‌و جۆره سه‌رچاوانه‌وه له‌ئۆكراینا زیاترمان هه‌یه.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕوسیا24 ڤلادیمر پۆتن سه‌رۆكى روسیا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی ئاڕاسته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كردووه وگوتى: باوه‌ڕم به‌تره‌مپ هه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت دۆخی سیاسی ئۆكراینا باش بكات. وگوتى: ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه له‌ڕوسیا زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكراینادایه، ئێمه‌یش هیچ تانه‌یه‌كمان نییه به‌رامبه‌ر پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئۆكراینا.
پۆتین ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌رپرسانی ئه‌وروپی ئاگاداری پێشهاته‌كانی ئۆكراینا نین وده‌شڵێت: ئه‌وروپییه‌كان زۆر به‌ڵێنیان دا و‌ئێستا زۆر قورسه بۆیان به‌بێ هیچ زیانێك له‌م هه‌ڵوێسته دوور بكه‌ونه‌وه.
پۆتین باسى له‌وه‌شكرد: ڕووسیا ئاماده‌یه ده‌رفه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌بواری توخمی ده‌گمه‌نی زه‌وی پێشكه‌ش به ئه‌مریكا بكات، گوتیشی به‌دڵنیاییه‌وه ڕوسیا له‌ڕووی یه‌ده‌گی توخمه زه‌ویه ده‌گمه‌نانه‌وه له‌پێشه‌نگه‌كانه.