x

X
25/02/2025 - 13:28
وادەیەکی نوێ بۆ ناردنی لیستی مووچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: زۆرینەی کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو دوای تێبیینیەکانی بەغداد تەواکراون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی یاخود پینجشەممە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

سەرچاوەیەکە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕواندەکرێت لەدوای ناردنی لیستەكە، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد، لەكاتێكدایە كە بڕیاربوو بە گوێرەی رێككەوتنی هەولێر و بەغداد لیستی مووچەی مانگی یەک ببێتە بنەما بۆ لیستی مووچەی كۆی مانگەكانی ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە لە لیستەكەدا نەبووە بنەما، بۆیە رەنگە لیستی مووچەی مانگی دوو ببێتە بنەما بۆ مانگەكانی داهاتوو.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی