x

X
25/02/2025 - 13:43
وەزیری بەرگریی عێراق: 130 سەربازیی سووریا لە عێراق ماون

وەزیری بەرگریی عێراق، سەبات عەباسی ڕایگەیاند: کە ھێشتا 130 سەربازیی سووریا لە عێراق ماون و لە بنکەیەکی ئەمنیی دان و ئاماژەی بەوەشدا کە ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بوارەکانی ئەمنیی و ھەوالگرییدا، بەردەوامە.

سابت عەباسی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبییە"، ئاماژەی بەوەداوە کە ھێشتا، 130 سەربازیی سووریا لە عێراق ماون و لە بنکەیەکی ئەمنیی دان و وتی: "ئەو سەربازانەی سووریامان سەرپشک کردووە لەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان یان لە عێراقدا، بمێننەوە".

ڕاشیگەیاندووە کە ھەوڵدەدەن، ڕێگارێکی یاسایی لەبارەی بوونی سەربازانی سووریا لە عێراق، بدۆزنەوە.

ھەروەھا وەزیری بەرگریی ڕەتی کردەوە کە سەربازانی سووریا لە عێراق، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەکاربھێندرێن و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.

سابت عەباسی لەبارەی جموجۆڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، وتی: "لەئێستادا، داعش لەسەر شێوەی چەتەکان لە ژمارەیەک ناوچە لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و ئەنبار جموجۆڵی ھەیە".

وەزیری بەرگریی عێراق لەبارەی ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ تورکیا گوتی: "ھەماھەنگییەکانمان لە بوارەکانی ئەمنیی و ھەوالگرییدا بەردەوامە".

سابت عەباس لەبارەی بوونی ھێڵی سووری ئەمریکا سەبارەت بە پڕچەککردنی سوپای عێراق، وتی: "ئەمریکا، ھیچ ھێڵێکی سووری سەبارەت بە پڕچەککردنی سوپای عێراق، نییە".

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی