x

X
25/02/2025 - 13:50
لە سلێمانی نرخی کارەباى موەلیدەی ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی دوو دیاریكرا

نرخی موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی دوو وە تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدە دیاریکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/2/202 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شوبات (2) دیاریکرد، کە بریتییە لە (271) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەپێی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (شوبات) بریتییە لە (271) دینار.

پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی