x

X
26/02/2025 - 12:15
سەبەتەی خۆراكی مانگی یەك دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دەستیان بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی یەك كردووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 26ی 2ی 2025، كامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند: دەستیان بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ كردووە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مادانەی لە سەبەتەی خۆراكی ئەم مانگە هەییە بریتیە لە:( برنج، شەكر، زەیت، نیسك، نۆك، لەتكە نۆك و فاسۆلیایە).

ئەوەشی خستەڕوو، لە بارەی بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، تا ئێستا هیچ بەشە خۆراكێكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان نەهاتووە و هەركاتێكیش هات دابەشی دەكەن.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی