پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 26/2/2025 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەشداری كرد لە سێیەمین كۆربەندی ساڵانەی هەولێر.
كۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 120 میوانی دەرەکی لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتوون بۆ بەشداری كردن و بڕیار وایە چەندیدن دیدار و گفتوگۆی كراوە لە ماوەی سێ رۆژی كۆڕبهنهكه پێشكەش بكرێت،
جێی ئاماژهیه ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە رۆژانی داهاتوو بە بابەتێک بەشداری له پانێلێكی كۆڕبەندەکە دەكات..