x

X
27/02/2025 - 10:56
ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا ئەو هاوکارییە داراییانە ڕادەگرێت کە وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی گەشەپیدانی نێودەوڵەتی لەسەرتاسەری جیهاندا دەیانبەخشی و بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر لە 90٪ی گرێبەستی هاوکارییە دەرەکییەکانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەڵدەوەشێنێتەوە لەگەڵ 60 ملیار دۆلاری دیکە کە وەک هاوکاری دەرەکیی لە سەرتاسەری جیهاندا دەیانبەخشی.

باسی لەوەشکرد، ترەمپ داواشی کردووە پێداچوونەوە بەو هەموو ئەو هاوکارییە داراییانەدا بکرێت کە وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی گەشەپیدانی نێودەوڵەتی بەخشیویانە.

هەروەها بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکان ئەو ڕێکخراو و دەزگایانەش دەکرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ماوەیەکیشە لەو هەنگاوە ئاگادارکراونەتەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی