x

X
27/02/2025 - 10:59
641 دیلەکەی فەڵەستینی ئازاد کران

ئەو 641 دیلە فەڵەستینییەی چاوەڕوان بوون لە حەوتهەمین خولی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە لە 22ی شوباتدا ئازاد بکرێن بەڵام ئازادکردنیان دواخرا، بە ئازادی گەیشتن.

پاش ئەوەی کۆتا تەرمی چوار دیلی ئیسرائیلی کە بڕیاربوو لە یەکەمین قۆناغی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لە غەززە ڕادەست بکرێنەوە گەیشتنەوە بە ئیسرائیل، دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد کران.

دیلە فەڵەستینییەکان کە لە گرتووخانەی سەربازی ئۆفەر لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و گرتووخانەی کێتزیۆت لە باشووری ئیسرائیل ئازاد کران، ڕادەستی خاچی سوور کران.

پێش تێپەڕبوونی کاروانی خاچی سوور، سوپای ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر ناحیەی بیتونیا لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.

لەگەڵ گەیشتنی کاروانی خاچی سوور بە شاری ڕامەڵڵای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، لە بەردەم مۆزەخانەی ڕامەڵڵا کە ناوی شاعیری گەورەی فەڵەستینی، مەحموود دەروێشی لێنراوە لەلایەن ئاپۆڕایەکی گەورەی جەماوەرییەوە پێشوازی لێکران.

بە تەواوبوونی حەوتهەمین خولی ئاڵوگۆڕی دیلی کە دواکەوت، 33 دیلی ئیسرائیلی کە پێویست بوو لە قۆناغی یەکەمدا ڕادەست بکرێنەوە ئازادکران، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەشی لە بەرامبەردا ئازادکراون گەیشتووەتە هەزار و 776 کەس.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی