هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەو بژمێرانەی بەشداریان لە پرۆسەی سەرژمێریدا کردووە، مووچەی مانگی 12یان وەرنەگروتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 2ی 2025، نوێنەری بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایانگەیاند تا ئێستا مووچەی مانگی 12ی پاریان وەرنەگرتووە.
باسی لەوەشکرد، گرێبەستێکی دوو مانگییان لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا هەبووە کە بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دیناریان پی بدرێت، بەڵام تەنها مووچەی مانگی 11یان وەرگرتووە و مانگێکیان لا ماوە.
ئەوەشی خستەروو، داواکارییەکی دیکەشیان هەیە کە ئەویش دامەزراندنی ئەو بژمێرانەیە کە دەرچووی زانکۆن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.