x

X
27/02/2025 - 11:47
كاتی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەیەک كەمكرایەوە

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان كاتی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكان لە مانگی رەمەزان كەمدەكاتەوە.

بە پێی ئەو بریارەی ئەنجومەنی دادوەریی كە ئاڕاستەی سەرجەم دادگاكانی كردوە، بەپشت بەستن بە بڕیاری كۆبونەوەی ئەنجومەنی دادوەریی دەوامی فەرمی ئەنجومەنی دادوەریی و گشت دادگاكانی هەرێمی كوردستان لە كاتژمێر 8:30ی سەرلەبەیانی دەست پێ دەكات تاكو كاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ لە گشت رۆژەكانی هەفتە.

جێگای باسە، بەپێی حیساباتی فەلەكناسی، چاوەڕواندەكرێت شەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت، بەفەرمیش دوای بینینی مانگ وادەی مانگی ڕەمەزان پشتڕاستدەكرێتەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی