x

X
27/02/2025 - 12:27
ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق: بە پێی یاسای لێبوردنی گشتیی 50٪زیندانییەکان ئازاد دەکرێن

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، نزیکەی نیوەی زیندانیانی عێراق بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد بکرێن.

عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی (الصباح) وت، یاسای لێبوردنی گشتیی ئازادكردنی سزادراوێكی زۆری لەخۆگرتووە، جگە لە گروپە تیرۆریستییەکان و ئەوانەی دەستیان بە خوێنی عێراقییەكان سورە.

باس لەوەشدەکرێت، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی مانگێک یان زیاتر، ژمارەی زیندانەکان روو لە كەمبونەوە بكات، 50٪ی زیندانییەکان ئازاد دەکرێن لەگەڵ دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان، كە ئەو کەسانە دەگرێتەوە بە بڕی کەمتر لە (50)گرام گیراون.

ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی یاساکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر زیندانەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەكانی دەوڵەت.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی