بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 307 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا جێگیرە.
ئەمڕۆ پێنشەممە 27ی 2ی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: 307 ملیۆن و 931 هەزار و 825 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 290 ملیۆن و 581 هەزار و 825 دۆلاری حەواڵە و تەنها 17ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 148هەزار و 400 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.