x

X
28/02/2025 - 09:06
پەیكەر بۆ سەگێكی شەڕكەر دروست دەكرێت

 

 

لە شارێكی ئەمریكا مەراسیمی دروست كردنی پەیكەرێك بۆ سەگێك بەڕێوەدەچێت كە شەش ساڵ لە عێراق لە پاڵ سوپای وڵاتەكەی لە ئەركدا بووە.

لۆكا ناوی ئەو سەگە ئەمریكیەیە كە شەش ساڵ لە پاڵ سوپای وڵاتەكەی لە عێراق لە ئەركدا بووە، بڕیارە لە (13/3) پەردە لەسەر پەیكەرەكەی لابدەن كە بۆیان دروست كردووە.

ئەو سەگە لەماوەی ئەو شەش ساڵەی لە عێراق بووە (400) ئەركی جێبەجێكردووە، بەڵام لە شەڕێكدا بۆمبێك پێدا تەقیوەتەوەو قاچێكی پەڕاندووە، بەڵام دواتر لە ساڵی 1918 لەتەمەنی (14) ساڵیدا مرد، سوپای ئەمریكاش دەیەوێت پەیكەرێكی بۆ ساز بكات و وەك شەڕكەرێكی گەورە ناوی لە مێژوودا بهێڵێتەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی