x

X
28/02/2025 - 09:12
نمایشی هەسارەكان ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت

 

 

شارەزایانی گەردوونی رایدەگەیێنن، دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسماندا بەدیدەكرێت، كە پێی دەوترێت نمایشی هەسارەكان و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.

ئەم دیاردەیە سێ‌ ئێوارەیە بەردەوامەو بۆ ماوەیەكی كورت حەوت هەسارە لە ئاسماندا دەبیندرێن، كە بریتین لە مەریخ، موشتەری، ئۆرانۆس، ڤینۆس، نیپتۆن، عەتاردو زوحەل.

ئەم دیاردەیە دیمەنێكی دەگمەنەو تاوەكو ساڵی 2040 رووناداتەوەو حەوت هەسارە لە یەك كاتدا بەو شێوەیە بەباشی نابیندرێن.

باشترین كات بۆ بینینی زۆرترین ژمارەی هەسارە ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت دوای خۆرئاوابوون دەبێت.

چوار لە هەسارەكان، كە عەتارد، ڤینۆس، موشتەری و مەریخن بە چاو دەبینرێن، زوحەل سەخت دەبێت بۆ بینین، پێویستت بە تەلیسكۆپ دەبێت بۆ بینینی دوو هەسارەكەی تر، كە ئۆرانۆس و نیپتۆنن.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی