ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكردەوەو پیرۆزبایی لەهاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەكات.
دەقی پەیامی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ
هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە خۆمان و هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئەكەم ... داواكارم لە خودای پەروەردگار ئەم مانگە بكاتە سەرەتای ئاشتی و سەقامگیری و پەرەسەندنی خێر و خۆشی و مسۆگەركردنی بژێوی و ئارامی كۆمەڵایەتی..
لە ئاستی رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگاری و تەحەدیاتی ناوچەكە دابین .. كە هەل و مەرجی ناوچەكە لەبەردەم دەرفەت و هەرەشەدایە ..
بۆیە لەم بۆنە پیرۆزەدا داواكارم لە هەموو هاونیشتمانیانی ئازیز قەدری ئەم مانگە پیرۆزە بزانین و بیكەینە خولی راهێنان و پەروەردە و خۆمانی تێدا ساغ بكەینەوە و بە زانستی شەرعی و رێنماییە پیرۆزەكانی قورئان و سونەت خۆمان برازێنینەوە.. بە تەعلیماتە جوانەكانی پێغەمبەری سەروەر سەلامی خودای لەسەر بێت بەهرەمەند ببین.. ئاوڕی خێر بدەینەوە لە هاونیشتمانیە هەژارەكان .. رۆڵەكانمانمان ئاراستەی رێگای سەربەرزی پەروەردەی جوان و قوتابخانەی زانست و پێشكەوتن بكەین ..
جارێكی تر هاتنەوەی مانگی فەڕ و بەرەكەت پیرۆز بێ ..
خودا میللەتمان و وڵاتمان و ئوممەتمان و سەرجەم مرۆڤایەتی لەگشت بەڵا و توشهاتێك بپارێزێ ..
29/ شعبان /1446
28/ شباط/2025