وەفدێكی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیان كرد لە وەفدێكی پارتی ڕەنجدەرانی كوردستان، كەبە مەبەستی پیرۆزبایی كردن بەبۆنەی تەواوبوونی كارەكانی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو هاتبوون.
لەمیانەی سەردانەكەدا جەخت كرایەوە لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوولا و بارودۆخی هەرێم و عیراق و ناوچەكە تیشكی خرایە سەر هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزی كورد سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەكان پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا.