x

X
04/03/2025 - 10:35
ڕێكخراوی بەختەوەری پێداویستیەكانی ڕەمەزانی بەسەر 150 خانەوادەی مناڵی نازداردا دابەش كرد


ڕێكخراوی بەختەوەری بە هاوكاری خێرخوازان بەردەوامە لەكاروچالاكیەكانی و لە نوێترین چالاكیدا هەستا بە دابەشكردنی پێداویستیەكانی رەمەزان بەسەر 150 خانەوادەی مناڵی نازداردا.

لقی سلێمانی، ڕێكخراوی بەختەوەری بڵاویكردەوە: لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، رێكخراوی بەختەوەری لە شاری سلێمانی هاوكاری مادی و سەبەتەی خۆراك و مریشك و پێداویستیەكانی رەمەزانی بەسەر 150 خانەوادەی مناڵی نازدار دابەشكرد.

ڕێكخراوەكە ئەوەشی خستەڕوو: بەپشتیوانی خوداو هیمەتی موسڵمانان، وەك ساڵانی ڕابردوو لەكاروچالاكیەكانیان بۆ خزمەتی منداڵانی بێباوك و هەژاران بەردەوام دەبن و هاوڵاتیان دەتوانن ڕۆژانە هاوكارییەكانیان بگەیەننە ڕێكخراوەكە تاوەكو لە هاوكاریكردنی بێباوكان و هەژاران بەژداربن.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا