x

X
04/03/2025 - 16:16
مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو بەبۆنەی ساڵیادی راپەرینە مەزنەكە بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، راپەرینە جەماوەریەكەی (5)ی ئازاری ساڵی (1991) بەرز دەنرخێنێت و بەسەرەتای گۆڕانکارییە مێژووییەكە و هەموو ئەو دەستكەوتانەی دەزانێ كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی (34) هەمین ساڵیادی راپەرین بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت،بەداخەوە دوای (34) ساڵ دەسەڵاتی كوردی نەیتوانیوە بە كردار ئامانجەكانی راپەرین بهێنێتەدی و لە ئاست فیداکاری و قوربانیەکانی ڕاپەریندابێت و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئارام بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بكات.

دەقی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو:-

بە بۆنەی (34) هەمین ساڵیادی راپەرین

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

جەماوەری فیداكاری كوردستان ..

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ساڵیادی راپەرینە جەماوەریەكەی (5)ی ئازاری ساڵی (1991) بەرز دەنرخێنێت و بەسەرەتای گۆڕانکارییە مێژووییەكە و هەموو ئەو دەستكەوتانەی دەزانێ كە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

بەداخەوە دوای (34) ساڵ دەسەڵاتی كوردی نەیتوانیوە بە كردار ئامانجەكانی راپەرین بهێنێتەدی و لە ئاست فیداکاری و قوربانیەکانی ڕاپەریندابێت و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئارام بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بكات.

لە كاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە ناوچەكە لە بەردەم پێشهات و گۆرانكاری چارەنوسسازدایە، پێویستە هەموولایەنە سیاسیەكان لە ئاستی ئەم پێشهات و گۆرانكاریانەدابن بە تایبەت دەسەڵات پێویستە هەرچی زووترە پەرلەمانی كوردستان كارا بكات و هەنگاوی کرداری بنێت بۆ شەرعیەتدانەوە بە ئۆرگانە سەروەرییەكانی دیكەی هەرێم .

سڵاو لە گیانی شەهیدانی راپەرین و سەرکەوتن بۆ رێبوارانی کاروانی ئیصلاحخوازانی کوردستان .

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

5/3/2025

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا