x

X
13/03/2025 - 16:46
ئیسرائیل دیمەشقی بۆمباران کرد

هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای بزووتنەوەی جیهادی فەڵەستینی لە دیمەشق و تا ئێستا بەهۆی هێرشەکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوەو چەندی دیکەش بریندارن.

ئەمرۆ پێنج شەممە 13ـی ئاداری 2025، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی داگیركەر بارەگای بزووتنەوەی جیهادیان لە گەڕەکی دومەر لە دیمەشق بۆمباران کرد، وەک زانراوە، تا ئێستا کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە گیانی لەدەستداوەو چەند كەسێكی دیکەش بریندارن.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئیسرایل کاتس هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی: سووریا نابێتە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل.

جێی باسە لەوەتەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە، ئیسرائیلی داگیركەر چەندان جار هێرشی کردووەتە سەر جبەخانەکانی سوپای سووریا، بە بیانووی ئەوەی ئەو چەکانەی لەو جبەخانانە هەن، ئەگەری هەیە لەلایەن چەکدارانی سووپای سووریا دژ بە ئیسرائیل بەکار بێت.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی