یەکێک لە رووبارە گرنگەکانی عێراق، لەدوای بارانبارینیش لە وەرزی زستانی ئەمساڵ، ئاستی ئاوەکەی هێندە کەمە، کە لە هەندێک شوێنیدا هێشتا وشکە، بۆیە شێوەکەی لە تابلۆیەکی هونەری دەچێت.
رووباری ئەبولیحیە یەکێکە لە رووبارە گرنگەکانی عێراق و دەکەوێتە قەزای ئیسڵاحی سەر بە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق. پێشتر سەرچاوەی سەرەکیی ژیان بوو بۆ ناوچەکە، بەڵام ئێستا بەهۆی گۆڕانى کەشوهەوا بەرە وشکبوون دەچێت، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیان لە ناوچەکە کردووە.
جێی باسە کۆچى نێوخۆیی، قڕبوونى مەڕوماڵات، کەمبوونەوەى کشتوکاڵ و ماسی دیارترین کاریگەرییەکانی کەمبوونەوە و وشکبوونی ئاوی رووبارەکەن.