کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا پلانێک بۆ بچوككردنهوهی ناكۆكییهكان پێشنیار دەکات، بە ئامانجی درێژکردنەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە تا مانگی (نیسان/4) دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژن، كاردهكهن بۆ ئهوهی شهڕ به هەمیشەیی بوهستێت.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و ئێریک تریگەر، بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەم پێشنیازەیان خستوتەڕو، كه پێكهاتوه لهوهی حەماس لە ڕێگەی قەتەری و میسرییەکانهوه، بە شێوەیەکی فهرمی ئاگادارکرایەوە لە پێویستی جێبەجێکردنی پلانەكه و بەم زوانە و دەستبەجێ هاوڵاتی ئەمریکی-ئیسرائیلی ئیدان ئەلێکساندەر ئازادبكرێت.
هاوكات کۆشکی سپی، حەماسی تۆمەتبارکرد بەوەی کە داواکاری "بە تەواوی ناکرداری" ههیه و بیانوی بۆ دواخستنی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ئەلێکساندەر لە بەرامبەر درێژکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە دروستدهكات.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "حەماس گرەوێکی زۆر خراپ دەکات کە کات لە لای خۆی بێت، ئەوەش وانییە، ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە وادەی دیاریکراو، ئەمریکا وەڵامێکی گونجاوی دەداتەوە".