x

X
15/03/2025 - 08:57
ترەمپ: ئەمیرەکەی داعش بەهاوکاری هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناو برا

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كە ئەمیرەکەی داعش بەهاوکاریی هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناو برا

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ کوشتنی کەسی دووەمی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا دەردەبڕێت و دەڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیمان گەورەترین ئەمیری هەڵاتووی داعش لە عێراق و سووریا لەناو بەرین.

هەروەها سێنتکۆم ڕایگەیاند، دوای بەراوردکردنی ترشیی ناوکی، لە کوشتنی عەبدوڵلا مەکی موسلح ئەلڕوفاعی، ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" دڵنیا بوونەتەوە، کە لەسەرتاسەری جیهان سەرپەرشتی کردە چەکداری و پارەدارکردنی کردەوەکانی داعشی دەکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نوسیوویەتی: بەهاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیمان گەورەترین ئەمیری هەڵاتووی داعش لە عێراق و سووریا لەناو بەرین.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی