x

X
15/03/2025 - 09:15
سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا: هەرگیز نابینە بەشێک لە ئەمریکا

سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمریکا .

لەمبارەیەوە مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمریکا، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش بۆ لکاندنی کەنەدا بە ئەمەریکاوە رەتدەکاتەوە.

ئەم وتانەی ناوبراو  دوای ئەوە هات کە سوێندی یاسایی خوارد و وەکو سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستبەکاربوو، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا هیوای خواست حکومەتەکەی بتوانێت رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.

ناوبراو وتیشی : من وەکو خۆم لەوبارەوە روون بووم، پێموایە وەزیرەکانی ئێمەش روون بوون دەربارەی هەڕەشەکانی ئەمریکا، ئێمە هەرگیز، بەهیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لە ئەمریکا. ئەمریکا کەنەدا نییە؛ هیوادارم بتوانین رێگایەک بدۆزینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی