ئەمرۆ شەممە 15.3.2025 سەرەڕای پشووی فەرمی، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە لایەن بانکی گەرمیانەوە بەردەوام دەبێت، چەمچەماڵ و پێنجوێنیش هەمان بڕیاریان داوە.
بە پێی لیستەکە بێت کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، رۆژانی هەینی و شەممە پشووە و موچە دابەش ناکرێت.
بەڵام ئیدارەی گەرمیان و بانکەکانی قەزای چەمچەماڵ و قەزای پێنجوێن بڕیاریان داوە ئەمرۆ شەممە نەوەستن لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی.
ئەم مووچەیەی دابەش دەکرێت مووچەی مانگی دووە و لە رۆژی 13.3.2025ـەوە دەستی پێكردووەو بریارە تا 18.3.2025 سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.