«ولكم في القصاص حياة يا اولي الالباب لعلكم تتقون.» البقرة 179.
واتە / ئەی خەڵکانی هۆشمەند و عاقڵ ، لەتۆڵە سەندنەوەو کوشتنەوەی کەسانی بکوژدا ،ژیانتان بۆهەیەو دەتوانن خۆتان بپارێزن و سنورەکان نەبەزێنن.
فەرموون ئێوە دادوەر بن و دادگایی کەسێک بکەن کە خێزانێکی بەم ڕەمەزانە لەناوماڵی خۆیان،بەشەو قەتڵوعام کردووە..
فەرمون پێمان بڵێن چۆن ڕێگری بکرێتە لە چەن بارە بوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە ؟
فەرمون پێمان بڵێن چۆن برینی قوڵی خانەوادەی ئەو قوربانیانە ساڕێژ دەبێ و چۆن ئەوانیش بیر لە تۆڵە سەندنەوە نەکەن ؟
فەرموون پێمان بڵێن ئەو جۆرە تاوانبارانە ئەگەر لەسێدارەنەدرێن وکۆتاییان پێ نەهێنرێت ،چۆن دەتوانن جارێکی تر بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگەو چ تاکێکی کۆمەڵگە تاقەتی دەبێ بیانبینێ و مامەڵەیان لەگەڵدا بکات ؟
ئایا ئەوجۆرە تاوانبارانە کەڵک و ڕووی کۆمەڵگەیان پێوە دەمینێ ؟!
لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا دوو برا کە چەکی حکومەتیان پێ دەبێ ، شەو میوانی ماڵی مامیان دەبن لە (کەلار) ، درەنگانی شەو هەڵدە سنەوەو قەتڵ و عامی مام وەمامۆژن و مناڵەکانیان دەکەن ، تەنها کچێکیان بە قەدەری خوا بەبرینداری گیانی تێدا دەمێنێ ، خۆشبەختانە بەهۆی ئەوەوە تاوانەکە کەشف دەبێ و دواترحکومەت هەردو تاوانبار دەسگیردەکات و پاش دادگاییکردنیان و داننان بەتاوانەکەیان ، هەرزوو بەفەرمانی قازی لەسێدارە دران.