x

X
15/03/2025 - 10:02
نوێترین زانیاری لەبارەی گێڕانەوەی ئەو 100 هەزارەی لە مووچەی خانەنشینان بڕردراوە

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كراوە، تێدا داوای بۆچوونیان دەكرێت لەبارەی خەرجكردنی مووچەی 100 هەزار بۆ خانەنشینان.

لەمبارەیەوە سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەنووسراوی ژمارە (٩١٣/د) داوای 100 هەزاری باشكردنی بژێویم ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد تا ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: بە دوو بڕیار 100 هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەكەمیان لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی مووچەكانیان كەمترە لە 500 هەزار، ئەمە جێبەجێ كراوە و بەردەوامە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: دووەمیان بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی مووچەكانیان كەمترە لە ملیۆنێك دینار، ئەم 100 هەزارەیان ئێستە تەنیا خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بۆیە داوام كردووە ئەو 100 هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی