حکوومەت و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، بڕیارێکی هاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپایان ئیدانە کرد کە پەخشی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەقسا لە کەرتی غەززەوە لە سەرجەم کەناڵە مانگی دەستکردەکانەوە قەدەغە بکات.
لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارە کە لە سایەی ئەو گەمارۆ و بۆردومان و وێرانکارییەی ئیسرائیل بەسەر فەڵەستینییەکاندا سەپاندووە، هێرشێکی ڕوون بووە بۆ سەر ئازادییە گشتییەکان، ئازادیی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین و سەرکوتکردنی سیستماتیکی هەر دەنگێک کە هەوڵدەدات دەنگی ئەو ستەم و چەوساندنەوەیە بدات کە بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە.
"لە کاتێکدا ڕێگا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل خۆش دەکرێت کە ڕەگەزپەرستی و ڕق و هاندان بڵاودەکەنەوە، ئێمە ئەو بڕیارە ناڕەوایە ئیدانە دەکەین کە لە دژی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی فەلەستینی دراوە هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە گوزارشت لە ناساندنی ئاشکرای ئیسرائیلە لەگەڵ ئەو شەڕەی کە دژی میدیا فەلەستینییەکان بەڕێوەی دەبات و پاداشتێکە بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان.
هەر لە بەیاننامەکەدا داوای پێچەوانەکردنەوەی ئەم بڕیارە کە پێچەوانەی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم بڕیارە ئامانجی سزادانی قوربانییەکە نەک لێپرسینەوە لە تاوانبارانی جەنگ لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر ڕێکخراوە میدیاییەکان ئەنجامدراون، لەنێویاندا تەلەفزیۆنی ئەقسا.
هەروەها حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئەو بڕیارەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "ئەم کارە ناڕەوایە ڕاستەوخۆ میدیای ئازادی فەلەستینی دەکاتە ئامانج، کە ماوەیەکە ئازارەکانی گەلی فەلەستین و تاوانەکانی داگیرکەری (ئیسرائیل) بۆ جیهان دەگوازێتەوە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە درێژکراوەی هەوڵە شکستخواردووەکانە بۆ بێدەنگکردن و خنکاندنی هەموو ئەو پلاتفۆرمانەی کە تیرۆری سیستماتیکی ئیسرائیل لە دژی خاک و شوێنە پیرۆزەکانی فەلەستین ئاشکرا دەکەن، بۆ تەمومژاویکردنی گێڕانەوەی فەلەستین، بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانی و میدیاییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەرتی غەززە، هەروەها بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەست و بەردەوام ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەوێ کاردەکەن، داوای لە ڕێکخراوە میدیاییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکان کرد ئەم بڕیارە و بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆیان لە ئاشکراکردنی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و نۆرمەکانی مرۆیی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکان شکست دەهێنن و دەنگی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت لە دەنگدان بە ئازارەکانی خەڵک و مافە ڕەواکان تا گەیشتن بە ڕزگاری و گەڕانەوە.